کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوا راگەیاند

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەپوتۆزێکی کەم لە هەوادا.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، رۆژی یەکشەممە شەپۆڵێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و بە دوایدا لە رۆژی دووشەممە و سێشەممە باران دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمدا بەم جۆرە دەبن :

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

Back to top button