کەمال موسلم: گرتنە دەستی دەروازە سنوورییەکان بەزەبری ھێز ڕەتکراوەیە

بینایی کامەران -خۆر

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاگاداری ئەوە نیم و نەشمزانیووە حکومەتی عێڕاقی ھێزی جوڵاندبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا ڕەتیکردوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی دەست بەسەرداگرتنی دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرابێت لەلایەن حکوومەتی ناوەندی عێڕاقەوە

موسلم ئاماژەی بەوەشداوە، ھەرچەند پێشبینی ناکەم عێڕاق بیەوێ لەرێگەی ھێز ئەو کارە بکات، ئەگەر شتێکی وا ڕووبدات کاریگەری لەسەر کۆی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد دەبێت و ڕەتکراوەیە.

لەبارەی جموجۆلی بازرگانییەوە، کەمال موسلم دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا جموجۆڵە بازرگانییەکانی قوڕسترکردوە نەک ڕایگرتبێت.

Back to top button