کەمال وەرتی: زۆربەی مووچەی وەزارەتەکان لە داهاتی باج دەدرێت

بەرێوەبەری گشتی باج رایگەیاند: باجدان ئەرکێکی نیشتمانی، ئەخلاقی و ئایینییە و زۆربەی مووجەی وەزارەتەکان لە داهاتی باج و ناوخۆ دەدرێت.

کەمال وەرتی، بەرێوەبەری گشتیی باج رایگەیاند: زۆرینەی وەزارەتەكان لە لیستی مووچەدا، مووچەكەیان لە داهاتی باج و ناوخۆوە بۆ تەرخانكراوە و هەروەها بەشێكی خزمەتگوزارییەكان داهاتەكەی لە باجەوە دابین دەكرێت.

راشیگەیاند: بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم و رێکخستنەوەی داهات باج لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

Back to top button