گروپی خیانەتکاری ١٦ ئۆکتۆبەر دۆسیەی (مستەفا سەلیمی)یان پێ داناپۆشرێت

هۆشیار عەلی – خۆر
لە دوێنێوە دوای خۆرادەستکردنی برازاکەی ساڵح موسلیم بەهۆی بوونی سۆزداری بۆ کوڕێک و چوونەوە بۆلای لە تورکیا، میدیاکانی لاهور جەنگی هاوشانی میدیاکانی پەکەکە، دەیانەوێ ئەو سیناریۆیە بۆ پەردەپۆشکردنی دۆسیەی مستەفا سەلیمی بقۆزنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ((خۆر)) کەوتوون لاهور جەنگی میدیاکانی سەر بەخۆی ئاگەدارکردوەتەوە کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بدەن ئەو سیناریۆیەی پەکەکە دای ڕشتووە سەبارەت بە خۆڕادەستکردنی کچە برازاکەی ساڵح موسلیم ئەوانیش سوودی لی وەربگرن و لەو رێگەیەوە بڵێن هەر ئەوان (مستەفا سەلیمی)یان ڕادەستی ئێران نەکردوە بە پارە ئەوە چیرۆکی دیکەش هەیە.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئەوانەی خیانەت بووەتە پیشەیان پێیانوایە خەڵکی دیکەش هەیە وەکو خۆیانە و بەردەوام هەوڵدەدەن هاوڕێ و دۆست بۆ کارە قێزەونەکانی خۆیان بدۆزنەوە.

Back to top button