گروپێکی یەکێتی دەست بەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا دەگرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون ، بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی سەر بە باڵی لاهور جەنگی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کردوەتە شوێنی گەندەڵی خۆیان، بەشێوەیەک دەستیان بەسەر گشت داهاتی هاتووچۆی سلێمانیدا گرتووە و بەنایاسایی دەی بەن و دیار نیە لە چیدا خەرج دەکرێت.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمەڵێک چەکدار بەناوی هێزە ئەمنیەکانەوە هەڵیان کوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و چەند کەسێکیان فەلاقە کرد و هەندێکیشیان دەستگیر کردن.
بەپێی زانیاریەکانی (( خۆر )) هۆکاری ئەم لێدان و دەستگیرکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەشێك لە کارمەندەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ڕێگر بوون لەبەردەم دزین و بە هەدەردانی داهاتی فەرمانگەکەیان بەوهۆیەوە هێرشکراوەتە سەریان و چاوترسێن کراون .

Back to top button