گرەو کردن لەسەر کازمی گرەوکردنە لەسەر ئەسپی تۆپیوو

ئارام ره‌فعه‌ت

 رۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەک رۆژی هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێڕاقی راگەیاند.  بەڵام ئەو دوو مانگ زیاترەلەکوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکردووە و لەرێگای بەهەدەر دانی سەدان هەزار دۆلار لەسامانیگشتی و لەرێگای تۆڕێکی کرێگرتە کار لەسەر گەوجاندی تاکی کورد دەکات. کازمی دەیان چالاکوانی سۆشیالمیدیای کوردی لە چەند دەرزەنێک پەیج و ئەکاونتی سپانسۆرکراو و لەچەند سەرنەتەرێکی گوماناوی عێڕاقی وخەلیجیدا بۆ پروپاگەندە کردن بەکرێ گرتووە. لەم پرۆسەی گەوجاندنەدا مەترسیدارەدا پیاوەکانی کازمیلەکوردستان سەدان هەواڵی ساختەو چەواشەکەر و ناراستییان بڵاوکردۆتەوە.

لەم بابەتەدا، تیشک دەخەمە سەر هەندێک لەو گەوجاندنانە.

گەوجاندنی یەکەم: کازمی نوێنەری خۆپیشاندەرانی عێڕاقە

تۆڕە کرێگرتەکەی کازمی لە سۆشیال میدیای کوردیدا ئیدیعای ئەوە دەکەن کە کازمی نوێنەری خۆپیشاندەرانە وکار لەسەر داواکارییەکانی ئەوان دەکات و رزامەندی خۆپیشاندەرانی بەدەست هێناوە.

بەڵام، رێک پێچەوانەکەی راستە.

کۆمیتەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی تشرین، کە رابەرایەتی خۆپیشاندەرانی سەرجەم شارەکانیعێڕاقی عەرەبی دەکات، لە رۆژی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠دا بەیاننامەی ژمارە ٢٣١ی بڵاوکردەوە. بەیاننامەکە یەکرۆژ دوای کاندیدکردنی کازمی بۆ پۆستی سەرەک وەزیران بڵاکراوەتەوە و تێیدا رایانگەیاندراوە کە کازمیکاندیدی حیزبە گەندەڵەکان و میلیشییاکانی سەر بە ئێرانە“. بەکورتی، کازمی دوور و نزیک نوێنەرایەتیخۆپیشاندەرە عێراقیەکان ناکات.

گەوجاندنی دووەم: کازمی جیاوازە لەگەڵ حیزبە شیعییەکانی تر

تۆڕە کرێگرتەکانی کازمی لە سۆشیال میدیای کوردیدا پروپاگەندەی ئەوە دەکەن کە کازمی سەر بە حیزبە شیعییەحاکمەکانی عێڕاق نییە و لەوان جیاوازە.

بەڵام، رێک پێچەوانەکەی راستە.

وەک کۆمیتەی شۆڕشی ترشرین لەبیاننامەکەدا نوسیویانە، کازمی سەر بە حیزب و میلیشیا فاسیدەکانی شیعەیە. چۆن؟

ئەو کاندیدی عەبادی بوو بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێڕاق، ئێستاش نوێنەرایەتی هاوپەیمانیئەلنەسر، بەتایبەتیش نوێنەرایەتی باڵی حەیدەر عەبادی دەکات وە پشتیوانی باڵی ئەلسائیرونی موقتەداشی هەیە. ناو ماڵی شیعیش وەک ناوماڵی کوردی دابەش بووە بەسەر چەند هاوپەیمانییەتیەکی دژ بەیەک و ناکۆک. هاوپەیمانی ئەلسائیرون، ئەلفەتح و ئەلنەسر و دەڵەتی قانوون چوار پێکهاتەی سەرەکی ناو ماڵی شیعین و هەرهەمووشیان لە گەندەڵی تێوەگلاون و هەمووشیان گروپی میلیشیای حەشدی تایبەت بەخۆیان هەیە.

کازمی چ پەیوەندییەکی بەحەیدەر عەبادی و حیزبە فاسیدە شیعییەکانی ترەوە هەیە و چؤن لەرێگەی ئەوپەیوەندییانەوە گەییشتە پلەی سەرەک وەزیران؟

کازمی پەیوەندی خێزانی لەگەڵ ئەوانەی سەرەوەدا هەیە و لەرێگای نیپۆتیزمەوە ئەم پلەیەی بەدەست هێناوە.

سەباح ئەلبەغدادی، نوسەری دیاری عێڕاقی بەم شێوەیەی خوارەوە وێنای پەیوەندییە خێزانییانەی بۆ کردووین.

١) کازمی زاوای مەهدی عەلاقە، کە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حیزبی دەعوە و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنیوەزیرانی عێڕاقیشە. مەهدی عەلاق، واتە خەزوری کازمی، یەکێکە لە پیاوە فاسیدەکانی عێڕاق رۆڵێکی زۆریهەبووە لە گەییشتین کازمی بە پێگەی سەرۆکی دەزگای موخابەراتی و سەرەک وەزیران.

٢) کازمی سەر بە مەرجەعی حسین ئیسماعیل ئەلسەدرە و ئەویش یەکێکە لە پێکهاتەی سیستەمی فاسیدیشیعی.

٣) برایەکی کازمی، بەناوی سەباح کازمی، ئاوەڵزاوای حەیدەر عەبادییە و هەم راوێژکاریشی بووە لە کابینەکەیداو دواتریش راوێژکاری عەبدولمەهدی بوو ئێستاش راوێژکاری براکەیەتی. رەنگە خوێنەر فەزاحەتی تەلەفۆنەنمایشکارانەکەی کازمی بۆ براکەی لەبیر بێت.

٤) برایەکی تری کازمی، عماد کازمی، راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانە.

بەکورتی، کازمی، وەک کۆمیتەی خۆپیشاندەرکان ئاماژەیان پێدا، بەشێکە لەو سیستەمە سیاسییە فاسیدەیعێڕاق و لەرێگای پەیوەندییە خێزانییەکانەوە هاتۆتە پێشەوە و نوێنەرایەتی باڵێکی حوکمرانی ناو هەرەمەیسیاسی شیعە دەکات، کە مەهدی عەلاقی خەزوری و حەیدەر عەبادی ئاوەڵزاوای براکەی رابەرایەتی دەکەن.

گەوجاندنی سێیەم:

مستەفا کازمی دژی حەشدی شەعبی و گەندەڵییەکانی ئەم میلیشییایەیە.

نەخێر، پێچەوانەی ئەو هەڵلا راگەیاندنەی تۆڕەکانی کازمی لە کوردستان، کازمی دژی حەشدی شەعبی نییە وهەروەک نیویۆرک تایم دەڵێت، هاتنی کازمی هیچ کاریگەری نەبووە بۆ سەر لاوازبوونی حەشدی شەعبی. تاکەگورزێک بەر حەشد کەوتبێت و بەهۆیەوە لاواز بووبن کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسە لەلایەنئەمریکییەکانەوە.

بۆ ئەوەی وردتر بین، کازمی زیاتر دژی باڵێکی ناو حەشدی شەعبییە و ئەمەش لەلایەکەوە پەیوەندی بە کوتلە ودابەشبوونی ناو ماڵی شیعییەوە، کەلەسەرەوە ئاماژەم پێدا. کازمی هەر هەوڵێکی دابێت لەناو چوارچیوەیناکۆکییەکانی ئەو باڵانەی ناو ماڵی شیعی بووە، لە دژی لایەک و بۆ رازیکردنی لایەکی تر وبە پشتیوانی

Back to top button