گواستنەوەی پارەی کاش لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە گواستنەوەی پارەی کاش لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوە ڕاگیرا.

ئەمڕۆ شەممە 11/2/2023 بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی ئاشکرای کرد، گواستنەوەی پارەی کاش لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ”لە ئەمڕۆ شەممە 11/2/2023ـوە ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت و گواستنەوەی پارەی کاش بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.’

Back to top button