گوتەبێژی سۆسیالست بۆ گرووپی جاشەکان : هەوڵەکانتان نەزۆکن كە لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەیدەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

گوتەبێژی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی گرووپی جاشەکانی بەغدا دەکات و پێیان دەڵێت هەوڵەکانتان نەزۆکن و دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن .

بەختیار كەریم، گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، خەبات و قوربانیدانیدانی ئێمە بۆ دامەزراندنی قەوارەیەكی سەربەخۆ بووە بۆ كوردستان، ئەو قەوارە دروست بووە، بەڵام ساڵانێكە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی چەندان گرفت بووەتەوە، لەوانە پەتای كۆرۆنا و تەنگژەی دارایی و بڕینی مووچە و بودجە كە كاریان كردووەتە سەر دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمانە نەبوونە هۆكاری بێهێزبوونی قەوارەی كوردستان.
روونی كردەوە، جێی نیگەرانییە هەندێك پەرلەمانتاری كورد دەیانەوێ عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات، ئەوەیش ئەوە دەگەیەنێ عێراق لە رووی دەستوورییەوە وەك قەوارەیەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكات، بەڵام هەوڵەكانی ئەوانە نەزۆكە كە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستانە

Back to top button