گوتەبێژی پارتی: رێککەوتنی ستراتیژیمان لەگەڵ یەکێتی هەڵوەشاوەتەوە

 مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لە چەندین بۆنە و شوێندا باسیان لەوە کرد کە رێککەوتنەکە بەسەرچووە و کۆتایی پێهاتووە، “کەوتنە ژێر هەژموونی لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و بەو دەنگەی کە ئۆپۆزیسیۆن دژی رێککەوتنەکە بوو، یەکێتیش کەوتە دژی رێککەوتنەکە و وابوو ئەو رێککەوتنە هەڵوەشایەوە.”

گوتەبێژی پارتی باسی لەوەشکرد، هەر بەپێی ئەو رێککەوتنە، “دەبووایە یەک فراکسیۆنمان هەبووایە و هەندێکجار بەیەک لیست دابەزیباین، ئەوان چوون بەتەنیا دابەزین، فراکسیۆنی خۆیان جیاکردەوە، گوتیان بەرژەوەندیی ئێمە لەوەدایە، کەوتنە ژێر هەژموونی ئۆپۆزیسیۆن، ئەوەی ئەوان پێیان خۆشبوو ئەوەیانکرد، کە ئەوە نەما هاتین رێککەوتنێکی دیکەمان کرد، ئەو رێککەوتنە ئەوی تێدا نییە کە سەرۆککۆمار بۆ کێ بێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لایەکی دیکە بێت.”

Back to top button