گوللـە تۆپێك لەناو بەڕێوەبەرایەتیەكی سلێمانی دەدۆزرێتەوە

تەقەمەنییەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكی شاری سلێمانی دۆزرایەوەو تیمەكانی كاروباری مین توانیان بیگوازنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لەشاری سلێمانی رۆژی 14-6 دوا بەدوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەسەر داوای ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەسەر بونی تەقەمەنیەك لە دەوروبەری گەنجینەكەیان تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سەردانی فەرمانگەی ناوبراویان كردوە.
ئاماژەشیكردوە، تیمەكانیان گوللـە تۆپێكی 122 ملمیان دۆزیوەتەوەو پاشان گواستویانەتەوە بۆ شوێنێكی پارێزراو.

Back to top button