گوندێكی شارباژێڕ بۆردومان كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بە فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە شارباژێڕ بۆردومان كرا.

بەپێی زانیارییەكان، كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ی جه‌نگی شاخەكانی دەورووبەری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له‌ شارباژێر بۆردومان كردووه‌.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەردەوامیش دەنگی فڕۆكە دەبیسترێت و ئەوەش ترسی لەلای هاووڵاتیان و گوندنشینانی ناوچەكە دروست كردووە.

هاوكات، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان كرا.

Back to top button