گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ لەکاتی گۆرانیوتندا لەسەر شانۆ بەردەبێتەوە و دەمرێت

گۆرانیبێژێکی راپی بەناوبانگ، لەکاتی گۆرانیوتن دا و راستەوخۆ لەسەر سەحنەکە لەبەردەم ئامادەبووەکاندا لە شاری جۆهانسبرگ لە باشووری ئەفریقا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە ئەو گۆرانیبێژە کەناوی کۆنستانتینۆس تسۆبانگلۆیە دەرکەوتووە کە جاری یەکەم وا دەردەکەوێت کە قاچی هەڵکەوتبێت و بکەوێت، ئەوەی لە تەنیشتییەوە وەستاوە یارمەتی دەدات و هەڵی دەستێنێتەوە.

دوای هەستانەوەی بەردەوام دەبێت لە گۆرانیوتن و بۆجاری دووەم دوای تەواوکردنی گۆرانییەکە راستەوخۆ دەکەوێت، دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە مردنی ئەو گۆرانیبێژە تەمەن ٢٨ ساڵە رادەگەیەندرێت.

ئەو گۆرانیبێژە یەکێکە لە راپەرە بەناوبانگەکانی ئەو ناوچەیە کە بەشێك لە گۆرانییەکانی نزیکی ٤٥ ملیۆن بینەری هەبووە لە یوتیوب دا.

Back to top button