گۆڕانكاری لە پێدانی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری كرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گۆڕانكاری لە پێدانی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری بە شۆفێران كرد و لەمەودا بۆ سەرجەم شۆفێران و پاسەكان تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار بەنزینیان دەدرێتێ‌ و بۆ تەكسیش بەبڕی 30 هەزار دینار.
بەپێی نوسراوێك كە واژۆی سالار مەحەمەد سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشكردنی بەنزینی لەسەرە، بۆ گشت ئۆتۆمبێلەكان تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار بەنزینی 800 دینارییان پێدەدرێت.
ئەوەش هاتووە، هەروەها بەنزینی 690 دیناری بۆ پاسەكان تەنها بەبڕی 40 هەزار و هەمان بەنزین بۆ تەكسیەكان تەنها بەبڕی 30 هەزار دینار بەنزینیان پێدەدرێت.
بەپێی زانیاریەكان، ئامانج لەو بڕیارە بۆ رێگەگرتنە لە قۆرخكاری و فرۆشتنەوەی بەنزین لە بازاڕەكاندا، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی كەمبوونەوەی بەنزین دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری راگیرا.

Back to top button