”گۆڕانکاری گەورە ئەنجام دەدرێت“

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
سەرۆکی دەستەی دەست پاکی ڕادەگەیەنێت، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سنوورێکی بۆ گەندەڵی و زێدەڕۆییەکان داناوە، لەوبارەشەوە کار لەسەر زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی زێدەڕۆییەکان و چاکسازیی لە خاڵە سنوورییەکان دەکرێت.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لەبارەی یەک ساڵەی دەست بەکاربوونی (کابینەی نۆیەم ) رای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو ماوە کەمەدا توانیویەتی لەڕووی کارگێڕی و خزمەتگوزاری گۆڕانکاری بەخۆیەوە ببینێت و گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدات، هەروها توانیویەتی گەندەڵی سنوردار بکات و بۆ ئەوەش یاسای چاکسازیی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و لە قۆناغی داهاتووش کار  لەسەر شەفافیەتی زیاتر لەسەر داهاتەکان دەکات، زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و زار ناهێڵدرێت و خاڵە سنوورییەکان چاکسازیان تێدا دەکرێت، گووتیشی ”ئومێد زۆرە لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیە، گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدرێت“.
Back to top button