گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەت دووپاتدەکاتەوە

گۆڤەند سەرکەش -خۆر
بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بەشداربوونی لە حکوومەت و پرسی چاکسازی، پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون ، بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەکانی ئەو دواییەی لەناوخۆ و لەگەڵ حیزبەکانی دیکە، ڕای گەیاندوە کە ئەوان خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لە بەشداربوونیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە( کابینەی نۆیەم )ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شان دەدەنە بەر قۆناغەکە و لێی راناکەن.
هەروەها بزووتەنەوەکە دەڵێت ”سوورین لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی حکوومەت یاسایی چاکسازی جێبەجێبکەین“.
Back to top button