گەنجێکی عێراقی بە هۆی کارێکی هونەرییەوە ناوی لەکتێبی گینسدا تۆمارکرا

گەنجێکی عێراقی لەرێگەی کێشانی گەورەترین تابلۆی بزمار و وایەر ناوی لەکتێبی گینسدا بۆ ژمارە پێوانەییەکان لەجیهاندا تۆمارکرا.

لەبارەی ئەو تابلۆیەی کە گەنجە عێراقییەکە کێشاویەتی کە دەگاتە ٢٠٣.٧٦ مەتر چوارگۆشە و ئەمەش تائێستا گەورەترین تابلۆیە بەهۆی بزمارو تەلەوە لەجیهاندا کێشرابێت.

عەلی راوی ناوی ئەوگەنجەیە کە تابلۆکەی کێشاوە کە بریتییە لە وێنەی گایەکی باڵدار کە بەپیرۆز دانراوە. قەبارەی وێنەکە پانتایی ١٥ئۆتۆمبێل داگیردەکات.

گەنجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ تەواوکردنی تابلۆکە یەک ساڵی تەواوی خایاندووە و ٨٩ هەزر بزماری تێدا بەکارهێناوە لەگەڵ ٢٥٠ کیلۆگرام وایەری بەکارهێناوە .

دەشڵێت، درێژی وایەرەکە داگاتە ٣٥ هەزارو ٧١٤ مەتر و بەسەر ١٨ پارچە تەختەدا بڵاوکراوەتەوە.

عەلی راوی باسی لەوەشکردووە، بەهەوڵی تاکەکەسی خۆی و بەپشتبەستن بەتواناکانی و فێربوون لەرێگەی ئینتەرنێتەوە توانیویەتی وێنەکە بکێشێت و ژمارەی پێوانەیی جیهان لەکێشانی وێنەی بزمارو وایەردا بشکێنێت.

دەشڵێت،”ئەمە گەورەترین دەستکەوتی ژیانمە، ئەم کارە پڕ بوو لە چەندین هەستی دژ بەیەک و زۆر باش لەبیرمە چۆن فشارەکانی ژیان لە کاتی تەواوبوونیدا گەمارۆیان دام، تا ئەو رادەیەی کە هەندێکجار لەکاتی کارکردندا دەگریام”.

Back to top button