گەورەترین کۆگای ستانداردی جیهانی لە هەولێر كرایەوە

((خۆر))-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5/12/2020، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری بارزگانی و سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و مافپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و قایمقامی ناوەند و ژمارەیکی دیکە لە بەرپرسان و پەرلەمانتار و بازرگانان، گەورەترین کۆگای ستانداردی جیهانیی گرووپی کۆمپانیاکانی مستەوفی خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی تیم، لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر كرایەوە.

کۆگاکە بە سیستەمێكی مۆدرێن و بە ستانداردی جیھان دروست کراوە و چەندین بەشی هەڵگرتنی خۆراکی لەخۆ گرتووە و پڕۆژەیەکی ناوازەیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و یەكێكە لە گەورەترین کۆگای ستانداردەکانی جیهانی کە خاوەنی بڕوانامەی GDP و ISO9001 و ISO 2000.

Back to top button