ھەولێر: لێپێچینەوە لە سەرپێچییەکانی بەنزینخانەکان دەکرێت

بینایی کامەران-خۆر

لێژنەکانی قایمقامیەتی ھەولێر، ھەڵمەتی لێپێچینەوە لە سەرپێچییەکانی خاوەن بەنزینخانەکانی دەستی پێکرد.

نەبەز عبدولحەمید، قایمەقامی قەزای ناوەندی ھەولێر ڕای گەیاند، ئەم ھەڵمەتە تەواوی پارێزگاری ھەولێر دەگرێتەوە، بەھۆی ئەو گلەییەی شۆفێران ھەیانبوو لە کوالێتیی بەنزینەکان بەھەموو جۆرەکانییەوە، ھەڵمەتەکە لەسنووری پارێزگای ھەولێر دەست پێدەکات، نزیکەی ٤٠٠ بەنزینخانەیە ١٥٠یان دەکەوێتە ناوی شاری ھەولێر.
قایمقامی ھەولێر ئاشکراشیکرد، پارێزگای ھەولێر بۆ ھەر رۆژێک سێ ملیۆن لیتر بەنزینی پێویستە.
نەبەز عەبدولحەمید ڕوونیکردوە؛ئەم ھەڵمەتە نەک ھەر بەنزینخانەکان، بەڵکو گۆڕەپانی فرۆشتنی سووتەمەنیی ھەولێریش دەگرێتەوە بەدواداچوون بۆ ئەو گازەش دەکرێت، کەخاوەن مۆلیدە ئەھلییەکان بەکاری دەھێنن.

Back to top button