ڕۆژنامەنووسێکی بە ناوبانگ پلانی یۆڤانتۆس بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانی بۆ دووبارە دروستکردنەوەی تیپی یەکەمی داناوە و چەند یاریزانێکی لاو لە ناو پڕۆژەی یانەکەدان. فابریزیۆ ڕۆمانیۆی ڕۆژنامەنووسی بەناو بانگ و شارەزا لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕت لە تویتێکدا لە تویتەرە فەڕمییەکەی خۆی باس لە یانەی پلانی یانەی یۆڤانتۆس بۆ وەرزی داهاتوو دەکات و ئاشکرای دەکات، خانمەپیرەکە پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی دروست بکاتەوە، یاریزانە لاوەکانی وەک کێزا و ماکینی و دی لیخت بە شێکی سەرەکی پڕۆژەکە دەبن، هەرچی چیزینی گۆڵپارێزیشە پشتی پێ دەبەسترێت و لە یانەکە دەمێنێتەوە. هەر بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، بەرپرسانی یانکۆنێری پلانیان هەیە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکەیان بهێڵنەوە و گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی بکەن. سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانیش یانەی یۆڤانتۆس بە نیازە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ئارۆن ڕامسی وێلزی ببێت. لەبارەی ڕاهێنەریشەوە یۆڤانتۆس تا ئێستا شوێنگرەوەی بۆ پیرلۆ نییە و ئەو ڕاهێنەرەش مانەوەی لە یانەکە ڕاگەیاندووە، واتا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئاندریا بۆ وەرزی داهاتوو وەک راهێنەری خانمەپیرەکە بەردەوام دەبێت.

Back to top button