یه‌كێتی و گۆڕان بوونەتە رکابەری نەوەی نوێ

یه‌كێتی و گۆڕان بوونەتە رکابەری نەوەی نوێ

هەر هەڵبژاردنێک یەکێتی گروپێک و باڵێکی لێدەبێتەوە کە دەگەڕێتەوە لای توکی بە گیانەوە نەماوە

یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جیا و لە میدیاکانیانەوە له‌ هێرشێكی به‌رده‌وامدان بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ، هەر لەسەرەتای كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ هه‌موو هێز و توانایەکیانەوە ئەو دوو هێزە كه‌وتونه‌ته‌ گیانی نه‌وه‌ی نوێ و سوكایه‌تی نه‌ماوه‌ پێی نه‌كه‌ن. شارەزایانی هەڵبژاردن دەڵێن ”ئێستا ئەو دوو حزبە رکابەری نەوەی نوێن و ئاستی سیاسیان زۆر دابەزیوە“.

ئەگەرچی له‌ به‌رامبه‌ردا نه‌وه‌ی نوێ له‌ رێگه‌ی NRT یه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ شكاندنی قوباد تاڵه‌بانی و یه‌كێتی و گۆڕان و به‌ دز و جه‌رده‌ و پیاو كوژ و تاڵانچی و قاچاخچی ناوی یه‌كێتی ده‌بات و گۆڕانیش وه‌ك به‌كرێگیراوی یه‌كێتی و بێ ده‌سه‌ڵات و ته‌سلیمبوو باس ده‌كات، بەڵام بەپێی زانیاریەکان گۆڕان و یەکێتی بەباشی دەزانن لەلایەن نەوەی نوێوە هێرش بکرێتە سەریان، تاوەکو بەلایەنی کەم ئەندامانی خۆیان دەنگیان پێبدەنەوە.

چاودێرانی سیاسی لەمبارەوە دەڵێن‌ “یه‌كێتی و گۆڕان به‌ هه‌ردووكییان خۆیان به‌ ركابه‌ری نه‌وه‌ی نوێ ده‌زانن و ترسییان هه‌یه‌ له‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ژمارەیەک کورسیان لێ بەرێت و شەرمەزاری ئەو هەڵبژاردنە ببن لەبەردەم جەماوەرەکانیان“.

دەشڵێن ”هەر هەڵبژاردنێک یەکێتی گروپێک و باڵێکی لێدەبێتەوە کە دەگەڕێتەوە لای بۆ هەڵبژاردنەکەی دیکە وەکو گۆڕان توکی بە گیانەوە نەماوە“.

Back to top button