یەكێتی بە فەرمی گەڕانەوەی خۆی بۆ درووشمی مافی چارەی خۆنووسین رادەگەیەنێت

پاش ئەوەی لاهوور تلیاكچی و تاقمەكەی بۆ ماوەیەكی بەرچاو وازیان لە درووشمی مافی چارەی خۆنووسین هێنا و بە كردەیی كەوتنە دژایەتیكردنی ریفراندۆم و هەموو رێگەیەكیان لە دژی سەربەخۆیی كوردستان گرتە بەر، تا گەیشتە ئەوەی لەگەڵ براكانی تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر پێك بهێنن و كەركووك و زیاتر لە نیوەی خاكی باشووری كوردستانیان رادەستی میلیشیا و هێزەكانی عێراق كرد. 

هەر ئەو تاقمە خۆفرۆشەی لاهوور تلیاكچی، هەوڵی ئەوەیان دەدا نەوەیەك پەروەردە بكەن كە هەرچی لە توانایاندایە دژی ئەو كەسانە بەكاری بهێنن كە خواستی سەربەخۆییان هەیە لە كوردستاندا، بەم هۆیەوە هەر كەسێك باسی سەربەخۆیی كوردستانی بكردایە، هەزاران كەس لەو دەیان هەزار خاوەن ناسنامانەی دژە تیرۆری یەكێتی كە لاهوور تلیاكچی بە نایاسایی ناسنامەی بۆ دەرهێنابوون، دەكەوتنە پەلاماردانی و جنێوێكی زۆریان پێدەدان و ناویان دەزڕاندن.

پاش ڕووداوەكانی ٨ی تەمووز و وەرگرتنەوەی هەموو دەسەڵاتی ئەمنی، حزبی، دارایی و سەربازی لە لاهوور تلیاكچی، وردە وردە یەكێتی خەریكە بەهۆش خۆی دێتەوە، ئەوەتا لە دوایین هەڵوێستیدا، رۆژی سێشەممە لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (بۆ یه‌كێتی بژین هه‌موو، كوردین هه‌موو)، ماڵپەڕی (پی یو كەی میدیا) كە ماڵپەڕی فەرمی و زمانحاڵی یەكێتییە، داوای لە لایەنگرانی یەكێتی كرد، بۆ مافی چارەی خۆنووسین بگەڕێنەوە و جەختی كردەوە كە (هه‌ر مافی چاره‌نووس، ڕاستییه‌ تا سه‌ر ‌و ئه‌به‌دی ‌و نه‌مره‌كه‌یه‌“.

Back to top button