یەكێتی لە كەركووك حزبە كوردیەكانی زیاتر پەرتەوازە كرد

یەكێتی لە كەركووك بەناوی لیستی هاوبەش هەوڵیدا دەنگی حزبە كوردیەكانی كەركووك بۆخۆی بدزێت، بەڵام شكستیهێناو حزبە كوردیەكان لێی دووركەوتنەوە.

سەركردەیەكی یەكگرتوو لەمبارەوە ڕای گەیاندووە یەكێتی و مەڵبەندەكەی ویستویانە فێڵیان لێبكەن و كاندیدەكانی خۆیان لە پێشەوەی لیست دابنێن و بەناوی لیستی كوردی هەموو دەنگی حزبەكانی دیكە بۆ خۆیان بدزن.

سەركردەكەی یەكگرتوو دەڵێ :-یەكێتی بەهۆی ١٦ ئۆكتۆبەرەوە ترسی زۆری هەیە دووچاری سزایەكی گەورەی جەماوەر بێت لە كەركووك و نیوەی زیاتری كورسیەكانی ئێستای لە دەستبدات.

ئەو سەركردەیەی یەكگرتوو كە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، گوتووشیەتی ئەو كارەی یەكێتی كوردی زیاتر پەرتەوازە كردوە.

Back to top button