یەكێتی و عەرەبە شیعەكانی پەرلەمانی عێراق تووشی شكستێكی گەورە بوون

وەك دەزانرێ لە پەرلەمانی عێراقدا دوو پڕۆژە لەبارەی دادگای فیدڕاڵی مشتومڕیان نابوەوە، پڕۆژەی یەكەمیان كە فراكسیۆنە شیعییەكان پشتیوانییان دەكرد، بریتی بوو لە دەركردنی یاسایەكی تازە بۆ دادگای ئیتیحادیی عێراق و زیادكردنی ژمارەیەك عەمامەبەسەر و گۆڕینی دادگاكە بۆ دادگایەكی هاوشێوەی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران. ئەم پڕۆژەیاسایە زۆر لە زەرەری كورد و عەرەبە سوننەكان و پێكهاتەكانی عێراق بوو، بۆ تێپەڕاندنیشی پێویستی بە ٢٢٠ دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق هەبوو، هەر بۆیە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە ژێر فەرمانی لاهوور جەنگیی نیو سەرۆكیان، چوونە پاڵ شیعەكان، بەڵام تووشی شكستێكی گەورە بوون و نەیانتوانی پڕۆژە تازەكەی دادگای ئیتیحادی بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێنن.

پڕۆژەی دووەم بریتی بوو لە هەمواركردنەوەی یاسای پێشووی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بە جۆرێك كە دەسەڵاتی دادوەرانی دادگاكە وەك پێشوو بێت تەنیا میكانیزمی دانانی دادوەری نوێ دەستنیشان بكرێت، كوردیش پشكی خۆی لە دادگاكە دەبێت كە راستەوخۆ لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە دیاری دەكرێت. ئەم پڕۆژەیان لە زەرەری كورد نییە. 

پاش شكستە هاوبەشەكەی فراكسیۆنی یەكێتی و عەرەبە شیعەكان، بە ناچاری دەنگیان بە هەمواركردنەوەی یاساكەی پێشووی دادگای فیدراڵی دا، بەم جۆرەش شكستێكی دیكە چووە سەر لیستی شكستەكانی یەكێتییەكەی ژێر فەرمانی نیو سەرۆك لاهوور جەنگی.

Back to top button