یەکیتی و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا !! چەن جوانە

 

نمونەی زۆر نزیکی ناوێت ، تەنها یاداشتی سەرکردەکانیان لەشاخ و شار بخوێننەوە ، ئەوکات تێ دەگەن یەکیتی باوەڕی بەمرۆڤ و یاسا هەیە یان ، چ قەساب خانەیەکیان نەک بۆ نەیارەکانیان بەلکو بۆ خۆشیان داناوە ؟

دیارە لای یەکیتی مستەفا سەلیمی مرۆڤ نەبوو ؟ دیارە لای یەکیتی کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حمە و لانە و ئامانج ، نەرۆژ نامەنوس بوون نە مرۆڤ ؟ دیارە لای یەکیتی بەکر علی نوسەر نەبوو مرۆڤیش نەبوو ؟

تەنها ئەوەندە بەفراکسیۆنە فیکە کێشەکانی یەکیتی بڵێن ، خۆزگە ئێوە ئەو رۆژنامەنوسانەتان حوکم دابا و لەباوەشی دایکیان خەڵتانی خوێنتان نەکردبان ، نیوەی کوردستان تان نەفرۆشتایە بەخاک و مرۆڤە وە دواتر بهاتنایە باسی مافی مرۆڤ و سەروەری یاساتان کردبایە .

ئەم هەلبژاردنە ئەوەندە موزایدە و درۆی ناوێت ، خۆ ئێوە هەمیشە لە حەویجەش دەنگی یەکەمن !!

ئا بەراست بەبیرم هاتەوە ئەرێ ئەو داعشانەی دەستیان بەخوێنی مرۆڤایەتی سور بوو ، ئێوە لەبەر خاتری مافی مرۆڤ و بەکام سەروەریی یاسا ، فرۆشتتانن .

بهمن کاك عبداللە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

Back to top button