یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی دەستی پەکەکە لە سلێمانی پەنا بۆ تورکیا دەبات

((خۆر))- هۆشیار عەلی

بەپێی زانیاریە تایبەتەکان، یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی دەستی پەکەکە لە سلێمانی دەیەوێ پەنا بۆ تورکیا بەرێت تاوەکو هاوکاری بکات.

هەر بەپێی زانیاریەکان بەشێکی زۆر لە سەرکردایەتی یەکێتی گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە پەکەکە شانەی نستووی زۆری خۆی لە زۆنی سلێمانی-هەڵەبجە لە ڕێگەی تەڤگەری ئازادی داناوە و چاوەڕوانی دەرفەت و فەرمانی قەندیلن بۆ هێرشکردنە سەر مەڵبەند و ئۆرگانەکانی هەموو حزبەکانی ئەو زۆرنە بەتایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

سەرچاوەکانی زانیاری ئەوەشیان ئاشکرا کرد، بەمزوانە شاندێکی یەکێتی بۆ ئەو پرسە سەردانی تورکیا دەکات، بەڵام تورکیا بۆ ئەوە مەرجی زۆری خستووەتە سەر یەکێتی کە دەبێت پێش ئەو سەردانە جێبەجێیان بکات.

کە یەکەمیان، داخستنی تەواوی بارەگا راستەخۆ و ناڕاستەوخۆکانی پەکەکەیە لە ناو سەنتەری شارەکان کە رۆژانە کار لەسەر بردنی مێردمنداڵان دەکەن بۆ قەندیل .

دووەمیان، دوورخستنەوەی هەموو ئەو سەرکردانەی یەکێتی کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە پەکەکە دەکەن، وەکو ئارێز عەبدوڵا و فەرید ئەسەسەرد.

Back to top button