یەکێتی بۆ مانگی داهاتوو مەترسی گەورەی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستکرد

بنەماڵەی جەنگی بەبێ رسومات و باج داهاتی گوومرگەکان دەدزن

بۆ مانگی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مەترسی گەورەی لەسەرە، چونکە دەسەڵاتە دەستڕۆشتووەکانی یەکێتی بۆ ئەوەی داهاتی گومرگەکانی سنووری سلێمانی نەگەڕێنێتەوە بەبێ رسومات و باج بارەکان بەڕێدەکات و پارە بەبێ پسولە وەردەگیرێت.

ئەو کارەی یەکێتی دوای ئەوە دێت مانگی رابردوو وابڕیار بوو ٨٠ ملیار لە داهاتی گوومرگەکان رادەست بە خەزێنەی گشتی بکات، بەڵام کەمتر لە ٤٠ ملیاری نارد ئەوەش مووچەی فەرمانبەرانی دواخست، یەکێتی دەیەوێ ئەو مانگە بڵێت ئەوەتا داهاتی گوومرگەکان خۆی ئەوەندەیە لە کاتێکدا دزیەکە رێکخراوە و لەلایەن بنەماڵەی جەنگی بارهەڵگرو رسوماتەکان بەبێ پسولە بەڕێدەکرێن و پارەی زیاتریان لێ وەردەگیرێت ئەوە جگە لەوەی بە قاچاخ ماددەی هۆشبەر و چەک و دوگ و کەلوپەلی ئێکسپایەر لە ئێرانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

هەر ئەمرۆش، عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشکرای کردوە داھاتی خاڵە سنوریەکانی زۆنی سەوز بۆ خەزێنەی گشتی لەبەردەم مەترسی گەورە دایە، 

وتوویەتی :“داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمی کردوە، پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو.. بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪‏ ئەم داھاتانە کەم دەکات“.

ئاشکراشی کردوە کە پێشتر لە پەرێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە ٨٠٠ بارھەڵگر  گومرگ دەکرا، بەڵام ئێستا بووە بە ٨٠ بارھەڵگر ! بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ ٨٥٪‏ بۆ ٩٠ ٪‏ کەمیکردوە!، بەڵام لە راستیدا کەمی نەکردوە بەڵکو ئەوانی دیکە بەبێ پسولەی گومرگ داخڵ دەبن و پارەکە دیارنیە دەچێتە گیرفانی کێوە؟

Back to top button