یەکێتی لە نێوان سیاسەت و واقع دا

یەکێتی لە نێوان سیاسەت و واقع دا

هاوار عبدولفتاح

ئەبێ باوەڕی تەواومان بەوە هەبێ شتێك نیە بەناوی سیاسەتی کۆتایی واتا بە قەتعی بڕیار لەسەر شتەکان بدرێت، سیاسەت هەر ڕۆژە و تێڕوانینێکە حەسەب زروف و ڕۆژگاری سەردەم، هەمیشە ئەوەمان بەرچاو کەوتوە سیاسیەکانمان لە ڕۆژ قسە دەکەن،واتا ئاساییە بەیانی لە ڕاگەیاندراوێك دا پارتی و یەکێتی بگەن بە چەند خالێکی هاوبەش ، ئەمەیش لە سیاسەتدا شتێکی ئاسایی و شەرعییە،بەلام ئێمەی هاولاتی بەهەموو چین و توێژێکەوە سەیری واقعی یەکێتی دەکەین ، لە ڕاستیدا یەکێتی نەیتوانیوە مومارەسەی سیاسەت بکات و جگە لەوە تۆمەت بەخشینەوە بەو کابینەیە و تیرۆر کردنی هاونیشتیمانیان و کێشەی دەروازە سنورییەکان و قاچاغی چەندان کێشەی تر ، دروست کردنی لەمپەر بۆ حکومەتی هەرێم لە چاکسازی و هەنگاو نان بۆ باشتر کردنی دۆخی هاولاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی ئەمانە و چەندان کێشەی تر ، جەنابی سەرۆکی حکومەت لە ڕاپۆرتێك دا لە 15 مانگی Jan هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی لە وتارێك دا خستە بەر چاوی خوێنەران، بەوەش بۆ هاولاتیانی کوردستان رونتر بویەوە یەکێتی خەریکی چ پلانێکە دژی کابینەکەی جەنابی کاك مەسرور بارزانی.
بەڵام ئەم کاروانە چاکسازییەی سەرۆکی حکومەت لەسەر سەرگێژەیی هیچ کەس و لایەنێک ناوەستێیت، تا حکومەتێکی خاوەن دامەزراوەو داڕشتنی سیستەمێکی ڕوون لەژێر چەتری چەمکی یاسا سەروەرە بینانەکات پشوونادات.

 

هاوار عبدولفتاح

چالاکوانی مەدەنی

Back to top button