یەکەم لێدوانی باوکی سەعد لەموجەرەد دوای سزای زیندانیکردنی کوڕەکەی

باوکی سەعد لەمجەرەد لەسەر سزای زیندانیکردنی کوڕەکەی دوای دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی، لە رێگەی پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕیalmasryalyoum، باوکی سەعد لەموجەرەد ئاشکرایکرد،”ئازیزانمان کە لە هەموو شوێنێکن، حەز دەکەم دڵتەنگی و سەرسوڕمانی قووڵی خۆم دەرببڕم لەوەی بەسەر من و لالا نۆژەی هاوسەرم و غەیسە بووکەکەمان و هەموو ئەندامانی خێزانەکەماندا هات بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا بەرانبەر بە سەعد لەموجەرەد کوڕە ئازیزەکەمی کرد کە شایەنی ئەمە نییە بڕیارە تووند و ناڕوونەکە.

باوکی سەعد لەموجەرەد وتیشی،”لەم رۆژانەدا ژیانێکی زۆر سەخت دەژین کە تەنها خودای گەورە دەیزانێت، نزامان بۆ بکەن سەبرمان هەبێت و بەرگە بگرین تا بەختەوەری دێت “ان شاء اللە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دادگای تاوانەکانی پاریس سزای شەش ساڵ سزای زیندانی بەسەر گۆرانیبێژی مەغریبی سەعد لەموجەرەدا دا ، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێکی گەنجی فەرەنسی سزادرا.

Back to top button