۱ ی ئاب ، ڕۆژی ڕزگارکردنی هەولێر بوو لەفرۆشتن

۳۱ ی ئاب ، ڕۆژی ڕزگارکردنی هەولێر بوو لەفرۆشتن ، ڕۆژی پاککردنەووی هەولێر بوو لە قاچاخچی و ڕێگر و بازرگانەکانی دوگ و هێلکەی ماوە بەسەرچوو بوو .

۳۱ ی ئاب ڕۆژی ڕزگاری هەولیریەکان بوو، لەنائارامی و تاڵانی بۆ ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی .

۳۱ ی ئاب ئەو مێژووە پرشنگدارەیە کەبە کۆڵوانە سورەکانی ٦٦ ی پیشاندا هەولیر بۆ فرۆشتن نیە ، بەڵکو دەبێت پایتەختی کوردایەتی و شوێنی بڕیار دان بێت لەچارەنوسی گەلی کوردستان .

۳۱ی ئاب نەبوا ئیستاش هەولیر هەمان دۆخی سلیمانی و هەلەبجە و گەرمیان و ڕاپەرینی دەبوو بەدەست باڵ و لق و پۆپەکانی ، ئۆکتۆبەرچیەکان ەوە .

۳۱ی ئابی پرشنگدار نەبوا ئیستا هەولیریش وەک کەرکوک فرۆشرابوو بەڕاکان جبوری و حەسەن پلایس و بەخەڵکەکەیتان دەوت وەرن با دۆمینەو تاوڵەبکەین و تائیستاش ناوی پاریزگارەکەی هەر لەگیرفانتان دەبوو .

لە ۳۱ی ئاب دا ئەودەوڵەتەی ئێوە لە ساڵی ۱۹٦٦ ەوە ، تا ۱٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ بەدەجۆر بوون بەکەواسوری بەر لەشکرەکەی ، پارتی لەشکری ئەو دەوڵەتەی کرد بەجاشی خۆی و هەولیری لە فرۆشیارانی وولات و قاچاغچیەکانی دوگ و جگەرە ڕزگار کرد و کردی بەجوانترین و ئارامترین شاری کوردستان .

خۆزگە ئێوە لە ۱٦ ی ئۆکتۆبەردا ۳۱ی ئاب تان کردبا و کەرکوک و نیوەی کوردستان تان نەفروشتایە بەحسن پلایس .

نەفرەت لەوانەی کلتوری جاشیتی و خاک فرۆشیان هێنایە نیو بزاڤی ڕزگاریخوازی خەلکی کوردستان .

بهمن کاك عبداللە احمد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

Back to top button