‎سەرۆك بارزانی : سیاسەتی پاكتاوكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی، كە زۆر مەترسیدارە و قابیلی قبوڵ نییە

((خۆر))-

سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.8.16 بە بۆنەی یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتیکوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردووەتەوە دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لەمێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بووە قوتابخانەیەكی نیشتیمانی بۆ خەباتگێڕ و تێكۆشەرانیكورد.

لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: “لەو یادەدا جەخت لە پەیامی پێكەوەژیان و فرەلایەنی وئاشتیخوازیی ناو خەڵكی كوردستان دەكەینەوە و ئەوە یەكێكە لە ئەركە سەرەكییەكانی پارتی كە پێكەوەژیانی نێوانپێكهاتە ئایینیی و نەتەوەییەكانی كوردستان و ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستانیان بپارێزێت. لەبارەیپەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایش، پارتی بە درێژایی تەمەنی خەباتی سیاسیی خۆی، خوازیاریدانوساندن و چارەسەركردنی كێشەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و لێكتێگەییشتن بووە“.

سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەکەیدا جەختی کردووەتەوە: “دەمەوێ جەختیش لەو بكەمەوە كەڕاستە مووچە و ژیانی خەڵك زۆر گرنگە و دەبێ هەموو لایەك پێكەوە لە ڕێی چاكسازییەكی هەمەلایەنە لە هەرێمیكوردستان و عێراقدا هەوڵی چارەسەری كێشەكانی خەڵك و گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیان بدەن بەڵام لەگەڵئەوەیشدا گرفتی بنەڕەتیی تری وەك پڕەنسیپی شەراكەت و جێبەجێكردنی دەستوور و ماددەی 140 و پێشمەرگەهەیە و هەروەها سیاسەتی پاكتاوكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی، كە زۆر مەترسیدارە و قابیلی قبوڵ نییە.”

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی حەفتا و چوار ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی 16ـی ئاب و یادی حەفتا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان،گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم ئەندام و لایەنگران وكەوادیری پارتی و جەماوەری خەڵكی كوردستان دەكەم. دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە مێژوویبزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بووە قوتابخانەیەكی نیشتیمانی بۆ خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی كورد. ئامانجی دامەزراندنی پارتی زیندووهێشتنەوەی گیانی خەباتی سیاسیی گەلی كورد و بەهێزكردنەوەیبڕوابەخۆبوونی تاكی كورد بوو لە سەردەمێكی سەخت و دژواردا. پارتی هەمیشە لە گشت قۆناغەكاندا ئامرازێكبووە بۆ بەرگریكردن لە مافە ڕەوا كانی گەلی كوردستان و لایەنی سەرەكیی داكۆكیكاری ئەو مافانە بووە وئەوەیشی بە كردەوە سەلماندووە. بۆیە پارتی هەردەم جێگەی ئومێدی گەلی كوردستان بووە و لە هەمانكاتیشداهەمیشە پارتی بووەتە نیشانە و ئامانجی پیلانی ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان..

ئەمساڵ یادی شازدەی ئاب لە كاتێكدا دەكەینەوە كە گەلەكەمان لەبەردەم تەحەددیات و كۆسپی گەورە دایە. ئێستاكوردستان لەگەڵ گرفتی ئابووری و تەندروستی و پیلانی جۆراوجۆری ناحەزاندا دەستوپەنجە نەرم دەكات. هەرئەوەیشە وا دەكات ئەركی پارتی و سەركردایەتی و كەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە هەموو كاتێك قورستربێت. لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دژوارەدا پێویستە كاربەردەست و كەوادیری پارتی لەناو جەماوەر و لە ئاستیچاوەڕوانیی جەماوەردا بن و ببنە هۆكاری چارەسەركردنی گرفت و كێشەكانی خەڵك. پێویست دەكات هەمووپارتییەك ئەوە لە یاد نەكات كە بەرپرسیارێتیی سەرەكیی پاراستن و پێشخستنی هەرێمی كوردستان لەسەر شانیئەوە و دەبێ لەپێناو كوردستانێكی بەهێزدا خۆی لە هەموو كەسێك زیاتر ماندوو بكات.

Back to top button