‎په‌که‌که داوای دانوستان له‌ پارتی ده‌کات

 

‌‎له‌سه‌ر ئاستی هاوسه‌رۆکی په‌که‌که (جه‌میل بایک) داوای دانوستان له‌ پارتی کراوه‌، به‌ڵام پارتی مه‌رجی بۆ ده‌ستپێکردنی گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانوستان داناوه، ئه‌ویش کشانه‌وه‌ی په‌که‌که‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ی که‌  سنووری پێشمه‌رگه‌یه‌ و په‌که‌که داگیریکردووه‌.

‌‎به‌پێی زانیاری، جه‌میل بایک و سه‌رکرده‌کانی تری په‌که‌که به‌ فه‌رمی  داوای دانوستان ده‌که‌ن، به‌ڵام گومان له‌ داواکاریه‌که‌یان هه‌یه‌، چونکه په‌که‌که دانوستان بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات له‌ ناوچه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێت بچێته‌وه‌ خاڵه‌ سنووریه‌کانی خۆی و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ زاخۆ تاکوو وه‌رتێ.

Back to top button