‎”گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کازمی جێی گومانە”

بینایی کامەرانخۆر

لەژێر ناونیشانیئامانج لە جوڵە شاراوەکانی کازمی لە عێڕاقدا چییە؟  ئاژانسی مهری ئێرانی باس لەوە دەکاتکە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایی کازمی ئەوە نیشان دەدات کە حکوومەتی نوێی عێڕاقی نیازی گۆڕینی سیستەمیسیاسی و ئەمنی ھەستیاری هەیە کە جێگەی پرسیارو تێڕامانن.

لەماوەی پێشوودا مستەفا کازمی، فالح فەیازی لە دوو پۆستی ھەستیار دوورخستەوە ھەریەکە لە قاسم ئەعرەجیبۆ پۆستی یەکەم و عبدولغەنی ئەسەدی بۆ پۆستی دووەم دەستنیشان کرد.

ھەروەھا ئاژانسە ئێرانیەكە ئاماژە بەوە دەکات، لەو کاتەوەی کازمی پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتوە خۆی لەئەرکە سەرەکییەکان دەدزێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی میھر کازمی ھێزە شیعیەکانی دەستەخرۆ کردوەگۆڕانکارییەکان پێچەوانی چاوەڕوانی ھێزە شیعیەکان بووە.

ھەروەھا لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، دانانی کەسێکی وەکو عبدولغەنی ئەسەدی لە ترۆپکی دەزگای ھەستیاری ئەمنیبۆ ڕازیکردنی ئەمریکاییە، لادانی فالح فەیازی بە کودەتا وەسف کردوە.

Back to top button