کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێتەوە و 30 رۆژ جارێک مووچە دەدرێت

((خۆر))-

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت لە هەرێمی کوردستان کێشەی مووچە ڕێکدەخرێتەوە و 30 ڕۆژ جاریک بەپێی ئەو داهاتە نەوتی و ناوخۆییەی لەبەردەست دەبێت مووچە دابەش دەکرێت، بۆ ساڵی 2021یش هەوڵی رێکەوتن لە گەڵ عێراق دەدرێ ئەگەر عێراق هەر ئامادەی پابەندبوون بە رێکەوتن نەبوو، ئەگەری زۆرە کورد بەتەواوی لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە.

له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌ و بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی ده‌ركرد.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رۆژنامه‌نوسانی ناردوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندوه‌، له‌ به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن.

وتوشیه‌تی “له‌م روژانه‌دا به‌رده‌وام له‌ سه‌ر هێڵ بوین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و به‌ڵێنیانداوه‌ بابه‌تی ناردنی موچه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌ كاتی خۆیدا موچه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشت، ئه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كورتهێنانه‌ به‌ قه‌رز دابین ده‌كات تا بڕه‌ موچه‌ی ته‌رخانكراو له‌ به‌غدا ده‌گات و دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا له‌ بری قه‌رزه‌كه‌ ده‌درێته‌وه‌. بۆیه‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست به‌ مووچه‌ دابه‌شكردن ده‌كرێت.

Back to top button