دۆسێی تاوانبارانی بادینان بە سیناریۆکەی لاهور داناپۆشرێت

((خۆر))-تایبەت

بابەتەکە بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بووە کە سیناریۆکەی لاهور جەنگی بۆ لێدان لە غالب محەمەد بۆ داپۆشینی دۆسێی تاوانەکانی بادینانە، بەڵام لاهور لەوەشدا گرەوی بەختی ناکرێتەوە و دەستەکەی کەشفە و لەبری قازانج سیاسی لەو سیناریۆیە شکستی گەورەی لەبەردەم خەڵکی سلێمانی دا هێناوە.

لاهور جەنگی ویستوویەتی  بەو فێڵەی فشار بخاتە سەر دادگاکانی هەولێر تاوەکو دانپیانانی تاوانبارەکانی بادینان بڵاونەکرێتەوە، بەڵام هەموو فشارەکانی فەشەلی هێناوە و دانپێنانی زیاتر لە لایەن تاوانبارانەوە بڵاودەکرێتەوە کە ملهوڕ جەنگی دەستی لەو تاوانانەش هاوشێوەی خیانەتەکەی ١٦ ئۆکتۆبەر هەیە.

چاودێران دەڵێن “ئەوانەی لە دهۆک گیراون ئەوە بە بەڵگەوە هەیە کە دەستیان لەگەڵ پەکەکە و گروپی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەبووە بۆ پێدانی زانیاری بە وڵاتانی ئیقلیمی و هەوڵیان بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوە، بەڵام ئەو سیناریۆیەی کە لە سلێمانی دروستکراوە، یەکەمیان دەبوو ئەو کەسەی کە وێنەیان بڵاویان کردەوە ئەویان بگرتایە، بەڵام بە داخەوە خەڵکی دیکەیان گرت، ئەوەش لە پێناوی ئەوەی داش بە داش بکەن بە گیراوانی بادینان و فایلی دەستی ئەوان کەشف نەبێت، منداڵیش دەزانێ ئەوە سیناریۆیە تەنانەت غالب خۆشی ئەوە باش دەزانێ کە ئەوە سیناریۆیە، چونکە ئەوەی لە وێنەکە دەرکەوتووە و گوایە چەقۆی لە غالب داوە هیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نەبووە کە گیراون، ئەوانە ئەفسەرن دەبوو لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆە بوایە و دادگا بڕیاری گرتنی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ بکردایە، دووەمیان ئەگەر تاوانباریشین ئەوە هەر دەبوو بڕیاری دادگا هەبێت بۆیان نەوەکو حزبێک بیانگرێ یان گروپێک”.

Back to top button