پیاوێک هەرکاتێک ژنەکەی داوای پارەی لێکردووە لەهۆش خۆی چووە

ژنێکی میسڕی هانای بۆ دادگا هێناوە و داوایەکی یاسایی سەیر و سەمەرەی نەفەقەی لە دژی هاوسەرەکەی پێشووی تۆمار کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەرکاتێک داوای پارەی لێکردووە خۆی بووراندووەتەوە، ئەو فێڵەی بەکارهێناوە بۆ خۆدزینەوە لە خەرجکردنی پارە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی” وطن”، میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایانکردووە کە ژنەکە رەتیکردووەتەوە ئامادەی هیچ دانیشتێک ببێت کە لەلایەن دادگای راوێژکردنی خێزانییەوە بکرێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوانیان، ژنەکە وتویەتی،” خۆتان هیلاک مەکەن سوودی نییە، ئەو بە رەزیلی دەژی و دەمرێت، لەبەر ئەوەیە جیابوومەوە.”

ئەو ژنەکە روونیکردەوە، حەو ساڵە شووی بەو پیاوە کردووە و دوو منداڵی لێی بووە، بەهۆی دوومنداڵەکەیەوە بەرگەی زۆری رەزیلییەکەی ئەو پیاوەی گرتووە هەرچەندە مووچەکەشی باشبووە.

ژنەکە ئاماژەشی بەوەداوە، کە خۆی ئەرکی خەرجکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکانی لە ئەستۆگرتووە بە مووچەکەی خۆی و هەندێک کات خێزانەکەی یارمەتییان داوە، بەو پێیەی مانگانە بڕە پارەیەکی لە براکەی وەرگرتووە و هەندێک پارەی بۆماوەی لە باوکی کۆچکردووی بۆماوەتەوە.

ئەو ژنە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت،” تەنانەت وا خۆی نیشان دەدا کە نەخۆشە تا بێدەنگم بکات و داوای هیچ شتێک نەکەم، تا شتەکان گەشەیان کرد و وای کرد کە خۆی بێهۆش بکات، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بەهۆی کاردانەوە زیادەکانەوە تووشی کێشەی دەروونی بووە.”

ژنەکە جەختی لەوە کردەوە، دڵنیایە کە هاوسەرەکەی خۆی نیشان دەدات کە نەخۆشە، ئەوەی هەستەکەی پشتڕاستکردەوە، رەتکردنەوەی بەردەوامی بووە بۆ ئەوەی بچێتە لای پزیشک بۆ پشکنینی باری تەندروست، بۆ بۆیە لە کۆتایدا جیابوونەوەی لێکەوتووەتەوە.

Back to top button