نەنە خورشید بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵک و میدیاکانی تورکیا

نەنە خورشید ئەو ژنە بە تەمەنەی موچەکەی بە کەمپینی ھاوخەمتانین بەخشی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە، بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵک و میدیاکانی تورکیا و بە گرنگییەوە باسی دەکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە بەشێکی زۆری ئاژانس و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا بە گرنگییەوە باس لە نەنە خورشید دەکەن کە لە بەردەقارەمانەوە خۆی گەیاندە کەمپینی ھاوخەمتانین بۆ کۆمەکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکانی باکور و رۆژئاوا و پارەی مانگانەکەی بە کەمپینەکە بەخشی.
جگە لە ئاژانسی ئەنادۆڵ، چەند میدیایەکی دیکەی تورکیاش راپۆرت و ھەواڵیان لەبارەی نەنەخورشیدەوە کردووە و وەک نمونەی بەخشندەیی و میھرەبانی باسیان کردووە.
ئەوەی وایکرد میدیا و خەڵکی تورکیا گرنگی بە نەنەخورشید بدەن، ئەوەبوو سەرەڕای خراپی دۆخ و گوزەرانی، پارەی مانگانەکەی و بەشێکی جلوبەرگەکەی بەخشییە زیانلێکەوتووان.
نەنە خورشید بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی وتووە، لەماڵەکەیدا تەنیا ٥٠ ھەزارێکی شک بردووە کە مووچەی ھاریکاری خاوەن پێداویستیی تایبەتییەکەی بووە لەگەڵ یەک دوو پارچە جلوبەرگ، دەستی داوەتێ و سەرەڕای ناساغییەکەی بە تەکسیەک خۆی گەیاندووەتە سلێمانی، تاکو بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکات.
Back to top button